له ڕۆژانی ڕابردوودا، “زۆحا عه‌بدی” خوێندكاری بواری دوكتۆرای ده‌رمانسازی له زانكۆی زانیاری پزیشكی ئیسفه‌هان له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه له زانكۆ ده‌ركرا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ر “شایا شه‌هوه‌ق” ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی ئامۆل دا سه‌پاندووه.هه‌روه‌ها “حسێن واحدی” چالاكی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی خۆراسانی شومالی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندان محكووم كرا.
“زۆحا عه‌بدی” ساڵی ١٤٠١ و له حاڵێكدا سه‌رقاڵی به‌رگری له پایاننامه‌ی دكتۆرای بووه، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی “ژینا” ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو پاش ماوه‌یه‌ك كه‌وته به‌ر لێبۆردنی گشتی و ئازاد كرا، به‌ڵام له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه له زانكۆ ده‌ركرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شایا شه‌هوه‌ق” ڕۆژنامه‌وان و گرافیستی خه‌ڵكی ئامۆل، كه ٢٨ی خه‌رمانانی ١٤٠٢ و هاوكات له‌كه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا ئه‌مینی” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئامۆل به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” و هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی” به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. شایانی باسه كه “حسێن واحدی” بازڕه‌سی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خۆراسانی شمالیش له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بۆجنۆرده‌وه به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا به مه‌به‌ستی تێكدانی بیر‌و ڕای گشتی” به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.