به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی ئاگربه‌ستی نێوان ئیسڕائیل و حه‌ماس بۆ دوو ڕۆژی دیكه درێژ كراوه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ڕایگه‌یاندووه كه، ئه‌گه‌ر گرووپی حه‌ماس ڕۆژی ١٠ دیل ئازاد بكات، ئه‌وه ڕۆژێك به ئاگربه‌سته‌كه ئیزافه ده‌بێت، هه‌روه‌ها سه‌دان كرێكاری فه‌له‌ستینی خه‌ڵكی غه‌زه كه له ئێسڕائیل كاریان ده‌كرد، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه دیپۆرت و گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه كه‌رتی غه‌زه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تا ئێستا ٦٧ شارۆمه‌ندی ئیسڕائیلی و ١٣٠ به‌ندكراوی فه‌له‌ستینی له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه ئازاد كراون. له نێو به‌دیلگیراوانی ئیسڵائیلی، شارۆمه‌ندانی فیلیپینی، تایله‌ندی و ڕووسی بوونیان هه‌یه و بڕیاره ٣٠ ژن و منداڵی ئیسڕائیلی و چه‌ندین به‌ندكراوی فه‌له‌ستینی ئه‌مڕۆ ئازاد بكرێن. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه ڕایگه‌یاند كه ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، سنووری ١٦ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه و هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ٤٠ ژن و منداڵی به‌دیلگیراوی ئیسڕائیلی كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه‌وه ڕفێندراون نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی ڕابردوو ٣٠٠ كرێكاری فه‌له‌ستینی بۆ غه‌زه سنوورداش كراون و بڕیاره ئه‌مڕۆش هه‌زار كرێكاری دیكه بۆ غه‌زه دیپۆرت بكرێنه‌وه.
