
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بڕیاری ڕاگیرانی هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی شاری ورمێ بە ناوی “شارام کازمیان” تەمەن ٤٢ ساڵ، بۆ ماوەی ٢ مانگی دیکە درێژ كراوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو ڕێکەوتی ٢٨ی ڕێبەندان، لە لقی لێپرسینەوەی دادگای ورمێ لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه و ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ڕەشەممە، یەکەم دادگایی‌کردنی لە لقی دووی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ بەڕێوەچووه. شایانی باسه، شارام کازمیان” بە تۆمه‌تی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم و پڕوپاگه‌نده له‌دژی نیزام” ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕێبەندان، ناوبراو پاش یەک مانگ لێپرسینەوە لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا. “شارام کازمیان”، پێشتریش لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ٩٣ له کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بۆ پشتیوانی لە کۆبانێ لە شاری ورمێ لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر کرابوو.
