له ڕۆژانی ڕابردوودا، بونیاد شه‌هیدی كۆماری ئیسلامی له گوندی لۆچووی سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌نزلاپی زاهدان ده‌ستی به سه‌ر زه‌وی و زاری خه‌ڵك دا گرتووه و ئه‌و كرده‌وه نایاساییه كاردانه‌وه‌ی شارومه‌ندانی به‌لووچی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی سه‌ر به بۆنیاد شه‌هیدی زاهدان به بێ به‌ڵگه‌ی یاسایی ده‌ستیان به سه‌ر به‌شێك له زه‌مینه‌كانی گوندی لۆچوو گرتووه و كاتێك خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان لێ كردوون. به وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، دانیشتووانی مه‌نزلاپ ساڵانێكی زۆره له‌و ناوچه ژیان ئه‌كه‌ن و ده‌ڵێن: هه‌ر جار و ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی دێت و به‌شێك له زه‌ویه‌كانیان داگیر ئه‌كات.