ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هێزه‌كانی سپای پاسداران دوو خانووی شارومه‌ندانی به‌لووچیان له چابه‌هار داگیر كرد و دانیشتووانه‌كانیان ئاواره كرد.
به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، دوو بنه‌ماڵه‌ی به‌لووچ ماوه‌ی ٣٠ ساڵه له‌و دوو خانووه نیشته‌جێن و به‌ڵگه‌ی فه‌رمیان هه‌یه، به‌ڵام سپای پاسداران له ڕێگه‌ی سازكردنی به‌ڵگه‌ی ساخته، له‌لایه‌ن دادگاوه حوكمی چۆڵكردنی بۆ ئه‌و دوو خانووه گرتووه. ڕۆژی سێشه‌ممه سپای پاسداران به زۆره‌ملێ ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و دوو ماڵه‌دا گرت و دانیشتوانه‌كه‌ی ئاواره كرد.
