ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی كردووه كه كۆتایی به زیندانی كردنی نادادپه‌روه‌رانه‌ی “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی خۆی بێنێ.
ئه‌م ڕێكخراوه‌یه ڕایگه‌یاندووه، دادگایی كردنی “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” زۆر نادادپه‌روه‌رانه بووه و زیاتر له چه‌ند ده‌قیقه‌ی نه‌خایاندووه. لقی یه‌كی دادگای ڕژیم له كرماشان سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێندراو بۆ ده‌ست تێدابوونی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له چالاكی چه‌كدارانه له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێك له حیزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، ناوبراوی به تۆمه‌تی “هه‌وڵدانی شه‌رئه‌نگێزانه له‌دژی كۆماری ئیسلامیی” تاوانبار كردووه. ڕاشیگه‌یاندووه، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له ماوه‌ی ١٢ ساڵ به‌ندكرانیدا له هه‌ر جۆره ئیمكاناتێكی وه‌ك به‌هره‌مه‌ندبوون له خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی بێبه‌ش بووه و زۆر جار مافه‌كانی له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه پێشێل كراوه.