کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دانپێدانانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە سەر داڕمانی ئابووری ئێران

دانپێدانانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە سەر داڕمانی ئابووری ئێران

ڕۆژی سێشەممە ٣ی خەرمانان، سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاشکرای کرد، سەرکردایەتیی ئێران ئێستا دان بەوەدا دەنێن کە تەواوی جیهان دەیبینێت کە گوشار و سزاکانی واشنگتۆن بە تەواوی کار دەکەن و ئەنجامیان هەبووە.

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بە وتەکانی مەسعوود پزیشکیان، سەرکۆماری کۆماری ئیسلامی کردووە کە لە لێدوانێکیدا دانی بە کەمیی سەرچاوە و قەیرانە قووڵە ئابوورییەکانی وڵاتەکەیدا ناوە و ڕایگەیاندبوو: پێویستە ئەم جەنگە لە شوێنێکدا کۆتایی پێبێت. هاوکات بێسێنت سەرنجی خستووەتە سەر لێدوانەکانی محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کە بە شێوەیەکی ڕاشکاوتر هۆشداریی دابوو کە گرنگ نییە چەندە خاوەنی هێزی سەربازین، ئەگەر خەڵک برسی بن و گەشەی ئابووری و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بوونی نەبێت، ناتوانین بەرگە بگرین.