“ماشا‌ڵڵا کەرەمی” باوکی هه‌میشه زیندوو “محەممەدمێهدی کەرەمی” کە لە بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی” لە شاری کەرەج لە سێدارە درا، دوای ٣ مانگ به‌ندكران لە قەرەنتینەی زیندانی ناوەندی کەرەج، بۆ بەندی ١٥ی ئەم زیندانە گوازراوه‌ته‌وه و بۆ ئازادكردنی كاتی، مه‌رجی قورسی ٧ ملیارد تمه‌نی دیاری كراوه.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ “ماشا‌ڵڵا کەرەمی”، لەبەردەستدا نییە و دەسەڵاتی دادوەریش بۆ ئازادکردنی کاتی ناوبراو بڕی ٧ میلیار تمەن وه‌سیقه‌ی داناوە. به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی ئێران، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دەیەوێت ٧ میلیار تمەن لە كەسێك وەربگرێت کە کوڕەکەیان کوشتووە و خۆشی ماوەی ٣ مانگە لە زیندان چاره‌نووسی نادیاره.