ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دامه‌زراندنی كۆمپانیای موهەندیسی پەسندکرد، کە سەر بە دەستەی حەشدی شەعبی دەبێت. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تیی شه‌شه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی كرد. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا “سوودانی” دامه‌زراندنی كۆمپانیای موهەندیسی پەسندکرد، کە سەربە دەستەی حەشدی شەعبی دەبێت و سەرمایەکەشی 100 ملیار دینار دەبێت و هەروەها مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی زانكۆی تارانی بۆ زانسته پزیشكییه‌كانی لە کەربەلا پەسندکرد.