ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی چوار چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی گیلان به ناوه‌كانی “غوڵامڕه‌زا ئه‌كبه‌رزاده‌ی باغبان”، “ته‌یموور باقری”، “حسێن مێهدی زاده” و “ته‌هماسب سۆهرابی” له له‌قی ٣ی دادگای ئینقلابی ڕه‌شت به‌ڕوێوه چوو. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی” بازڕه‌سی شۆڕای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی له زیندانی ئێڤینه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، قازی په‌روه‌نده زۆرتر جه‌ختی له‌سه‌ر سكاڵای ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان كه پرینتیان له به‌یاننامه‌كانی ده‌ركراو له‌لایه‌ن كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی گیلان گرتبوو، كردۆته‌وه و ئه‌و چوار چالاكه سنفیه‌ی به تۆمه‌تی ته‌بلیغ دژی نیزام مه‌حكووم كردووه. پارێزه‌ران و هه‌ر چوار چالاكی سنفی، تۆمه‌ته‌كانی سه‌پێندراو له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانیان ڕه‌د كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند كه چالاكییه‌كانیان یاساییه و كێشه پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تیه‌كانی موعه‌لیمان به‌هۆی ناكارامه‌یی ده‌سه‌ڵاته. له هه‌واڵێكی دیكه دا “جه‌عفه‌ر ئیبراهی” موعه‌لیمی به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی نه‌خۆشی ده‌زگای گه‌وارش و بێبه‌ش كرانی له ده‌رمان، باری ته‌ندرووستی تێك چوو و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا.