
ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی ڕەشەممە، ژمارەیەک لە کاسبکاران و بازاڕییانی شاره‌كانی سەقز، مه‌ریوان و جوانڕۆ، بۆ پێش‌گرتن له هه‌رچی زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، دووكانه‌كانیان داخست.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دووكانداران و كاسبكارانی شاری سه‌قز بە نیشانەی پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی په‌تای کۆرۆنا، بە داخستنی دوکانەکانیان، داوایان لە بازاڕییان و کاسبکارانی ئەو شارە كردووه کە دوکانەکانیان دابخەن. به پێی گرته ویدیۆیه بڵاوكراوه‌كان، داوا لە هەموو دوکاندارانی شاری سەقز كراوه کە بۆ پێشگیری و تووش نەبوون بەو نەخۆشییە، دوکانیان دابخەن تاکوو تەندروستیی خۆیان و خەڵکی ئەو شارە لەو نەخۆشییە پارێزراو بێت. لە لایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە بازاڕییان و دوکاندارانی شاری مەریوانیش، بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی په‌تای کۆرۆنا دوکانەکانیان داخستووه. هەر له‌م پێوه‌نده‌دا، بازاڕییانی جوانڕۆش بۆ پێشگیری و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان بازاڕچە سنوورییەکانیان داخستووه.
