ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، گرووپێك له چالاكانی چه‌پگه‌را به مه‌به‌ستی پشتیوانی له “شۆڕشی ژنان”ی ئێران ده‌روازه‌كانی سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامیان داخست.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،ئه‌و گرووپه كه ئاڵای “ژن،ژیان، ئازادی”یان به‌رزكردبۆوه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری پچڕانی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی و داخستنی سه‌فاره‌تخانه‌كانی بوون.