ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری كاڵای بێهداشتی دارووگه‌ر به‌هۆی قه‌یرانی دارایی به ته‌واوی داخرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارخانه‌ی دارووگه‌ر له كۆتاییه‌كانی ده‌یه‌ی ٨٠، ٧٠ بۆ ٧٥ له سه‌دی بازاڕی به‌رهه‌مه بێهداشتیه‌كانی ئێرانی له ئه‌ستۆ گرتبوو، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و دواخرانی چوار مانگه‌ی حه‌قده‌ست و ٧ مانگه‌ی حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران و قه‌رزداربوونی به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی داخرا و ١٠٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده وێڕای چه‌ندین جار ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بێكار كران.