کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

خەڵاتی مافی مرۆڤی ئورووپا بۆ ژینا سەرکەوتنێکی دیکە بۆ شۆڕشی ژن؛ ژیان؛ ئازادی

ژینا ئەمینیو بزووتنەوەیژن، ژیان، ئازادیلە لایەن پاڕلەمانی ئورووپاوە وەک براوەی خەڵاتی مافی مرۆڤی ٢٠٢٣ ڕاگەیەندران. “ژینا ئەمینی، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی سەقز، ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠١ بە بیانووی ڕه‌چاونه‌كردنی حیجابی ئیجباری لەلایەن گه‌شتی ئیرشادی ڕژیم لە تاران دەستبەسەركرا. دوای چەند کاتژمێرێک بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و دوای سێ ڕۆژ، گیانی بەختکرد. قه‌تڵی حكوومه‌تیژینابوو بە هەوێنی سەرهەڵدانێکی پڕ تەوژمی جەماوەریی کە چەخماخەکەی لە کوردستانی شۆڕشگێڕەوە لێدرا

ئەمڕۆکە لە ڕەوتی بەردەوام بوونی شۆڕشی ژینادایە کە دەبینین سیمای شارەکانی ئێران لە ئەنجامی نافەرمانی مەدەنی و جەماوەریی ژنان و لاوان و لە ئەنجامی گیانبەختکردنی بە سەدان پێشەنگی ئەو شۆڕشە بە تەواوی گۆڕدراوە. ئەو زولفە جوان و پەرێشانانەی کە بە دەم باوە دەشەکێنەوە و یەکێک لە کۆڵەکەکانی دەسەڵاتی ئەو ڕژیمەیان ڕماندووە؛ تەنیا تایبەت بە شەقامەکانی باکووری تاران نییە، بەڵکوو لە شەقامەکانی باشووری پایتەخت و شارە گەورە و بچووکەکانیشدا، ژنان و لاوان شادەماری ژیانی شاریان بەدەستگرتووە.

ژینا پێش خەڵاتی مافی مرۆفی پارڵمانی ئورووپا خەڵاتی شایستەی  خۆی لە کۆمەڵگای زیندوو و خەباتکاری کوردستان و هەموو ئێران پێبەخشرابوو. “موژگان ئیفتخاریدایكی ژینا لە پێوەندی لەگەڵ خەڵاتی ژینا و بزووتنه‌وه‌یژن، ژیان، ئازادینووسیویەتی: “ژینا گیان، كچی شیرینم لە خەو هەستە تا ببینی ناوت ئەمڕۆ لە سەرتاسەری جیهان دەنگی دایەوە، چاوەكانت بكەوە تا ببینی ئەمڕۆ بنەماڵەیەکی بە گەورەیی هەموو دنیات هەیە”.لە کەس شاراوە نییە که دەوڵەتانی سەرمایەداری ئورووپا هەرگیز ئەولەوییەتی ئابووری و سیاسی خۆیان نەناوەتە پێناوی بەڕێوەچوون یان بەڕێوەنەچوونی مافی مرۆڤ لەم یا لەو وڵات. هەر ئەو دەوڵەتانە ئا ئێستاش ئامادە نەبوون کە سپای پاسداران سەرچاوەی تیرۆریزم لە ناوچەکە و قاتڵی ژینا و بە سەدان کوڕ و کچی لاوی ئەو وڵاتە وەکوو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسن. ئەوە ئاکامە کۆمەڵایەتییەکان و ناو و ناوبانگی جیهانی شۆڕشی ژینایە کە وایان لێدەکات خەڵاتی ڕێزلێنان بە ڕەمزی ئەو شۆڕشە واتە ژینا، ببەخشن.

بابەتی پەیوەندیدار

وتارێکی لنین بە بۆنەی یەکی ئایارەوە کە لە ساڵی ١٩٠٤ دا نووسراوە لە فارسیەوە: هیوا مەجید زادە

-

ڕۆژی یەکی ئەیار، بە ڕیوایەتی” رۆزا لۆکزامبۆرگ” سەرچاوە: ئاڕشیوی دەنگی شۆڕشی ئێران

-

ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟

د.شێرکۆ کرمانج

شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە مافی ستم لێکراوانەوە نییە ؟!

-

جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له هەرێمی کوردستان !؟

-

‏تێبینیەک له سەر هەڵوێست گرتن بەرامبەڕ شەڕی‎ ئیسڕائیل و حەماس

-