کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

خەبات لەدژی بڵاو بوونەوەی ماددەی هۆشبەر، پێویستیەکی کۆمەڵایەتییه‌

2017-03-09 | ۱۳۹۵-۱۲-۱۹

  گیرۆدەبوون بە ماددەی هۆشبەر لە ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی لەوپەڕی خۆی دایە. هەموو کەسێکی ئاساییش دەتوانێ ئەم ڕاستییە بە روونی ببینێ. بەڵام ئامارەکان وێنایەکی تاڵ تر لەم واقعیەتە نیشان دەدەن. ئەو ئامارانەی کە جاروبار لە زمان بەرپرسانی حکومەتییەوە دەبیسترێت، بە هیچ شێوەیەک جێگه‌ی متمانە نین، بەڵام ئامارە نا ڕەسمییەکان ئەم ڕەقەمە زیاتر لە ٦ میلیۆن کەس بەراورد دەکەن. ئەگەر مامناوەندی ئەندامانی بنەماڵەیەکی ئێرانی بە ٥ کەس لە نەزەر بگرین کەوایە زیاتر لە ٣٠ میلیۆن کەس لە كۆمه‌ڵگه‌ی وڵات گیرۆدەی گرفتی ئێعتیاد و ئاسەوارەکانی لە بنەماڵە و کۆمەڵگه‌دان. لەسەر بنەمای ئەم ئامارانە نە تەنیا ژمارەی گیرۆدەبووان زیادی کردووە بەڵکوو تەمەنی ئێعتیاد لەنێو لاوان و تازە لاواندا بۆ خواتر تریش واتە تا تەمەنی ١٤ ساڵی دابەزیوە. بە پێی ئەم ئامارانە ڕۆژانە نزیکەی ٥٠٠ کەس بە ژمارەی سەرجەم گیرۆدە بوانەوە زیاد دەبێت و ساڵانە زیاتر لە ٨٠٠ تۆن ماددەی هۆشبەر لە ئاستی وڵاتدا مەسرەف دەكرێت.

شووشە ماددەیەکی شیمیایی مەترسیدارە کە لەناو خۆی ئێراندا دروست دەکرێت. کارگاکانی بەرهەمهێنانی شووشە، نە تەنیا ئەم ماددەیە لە ڕێگایەکی تا ڕادەیەکی هەرزان بۆ مەسرەف لە نێوخۆدا بەرەهەم دێنن، بەڵکوو بۆ دەرەوەشی هەناردە دەکەن. خاوەنانی ئەم کارگایانە لە لایەن دەسەڵاتەوە پشتیوانی دەکرێن. ئەوان له‌ڕێگه‌ی دانی ڕشوەی کەڵانه‌وه‌، توجاڕەتی جەنایەتکارانەی خۆیان بەبێ هیچ کۆسپێک ئەنجام دەدەن. شارەزایان لە بواری ئاسەواری ماددەی هۆشبەری شووشەوە دەڵێن:” دوای چەند جار بەکارهێنان، کەسی بەکارهێنەر توشی گوشارێکی زۆری ڕەوانی بێ چارەسەر دەبێت کە تەنیا لە ڕێگای مەسرەفی ئەم ماددەیەوە دەتوانێ ئەم گوشارانە هێور و کۆنترۆڵ بکات، لەوە بەدواوە ئیدی تێپەڕکردنی هەر چرکەیەک لە ژیانی بەبێ مەسرەفی شووشە بۆ کەسی گیرۆدە بوو وه‌ك خه‌ونێكی ئاڵۆزی گەورە دەبێت، بەبێ مەسرەف تەنانەت نایەوێ قسەش بکات، نایەوێ بڕێدا بڕوات، نایەوێ بخەوێ و تەنانەت ڕەنگە نەیەوێ بژیت، کەوایە ناچەرە بەکاریبێنی و هەرچی کات تێپەڕ دەبێت تەحەمولی لە بەرانبەر مەواد دا زیاتر دەبێت و ناچارە زیاتر مەسرەف بکات و هەرچی ماددەی زیاتریش بەکار بێنێ کاتی نابودی کۆتایی بەکارهێنەر نزیکتر دەبێتەوە.

” کۆماری ئیسلامیی کە لە یارمەتی ماڵی نێونەتەوەیی بە بیانووی بەرگری کردن لە ئێعتیاد کەڵک وەردگرێت بۆ هەر کەسێک تەنیا ٤٠ سێنت بۆ پێشگیری لە گیرۆدە بوون، هەزینە دەکات. لە حاڵێکدا کە دەوڵەتانی ئوروپایی ناچار بوون تا لە ماڵیاتی هاوڵاتییان، ١٥ دۆلار بۆ هەر کەسێک بۆ بەرگری لە ئێعتیاد هەزینە بکەن. ڕژیم هەروەها بە بەرگری کردن لە چالاکی ڕێكخراوه‌ مەدەنییە سەربەخۆکانی دژی ئێعتیاد، ئەمری خەبات لەدژی ئێعتیاد دژوار تر دەکات. کۆماری ئیسلامیی گیرۆدەبووان نەک وەک قوربانی بارودۆخی کۆمەڵایەتی، سیاسی و فەرهەنگی بەڵکوو وەک تاوانبار دزانێ. لەوێوە کە ڕژیم ناچار بووە هێندێک ناوەند بۆ چارەسەری گیرۆدەبووان بکاتەوە، ئەوان وەک زیندان بەڕێوە دەبات و بۆتە هۆی خۆدزینەوە و هەلاتنی ئەو گیرۆدەبوانەی کە خوازیاری تەرکی ئێعتئیادن، ئەو موعتادانەش کە بارودۆخی پۆلیسی ناوەندەکانی تەرکی ئیعتیاد تەحەمەل دەکەن بە شێوەی نیسبی دوای ٣ مانگ سەرلەنوێ روو دەکەنەوە مەسرەف کردنی مەواد. هۆکاری ئەمەش روونە. کەسانی موعتاد کە بەهۆی بێکاری، هەژاری، نەبوونی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی و سیاسی پەنا بۆ ماددەی هۆشبەر دەبەن دوای ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەم موسیبەتانە سەرلەنوێ دەکەونەوە داوی ئیعتیاد.

خەڵک باش دەزانن بانیان و سه‌به‌بكارانی سەرەکی بەرهەمهێنان و بڵاو کەرەوەی ماددەی هۆشبەر کێن و سەوداگەرانی مەرگ لەکوێ دانیشتون. هەموان دەزانن کە سەرە داوی ئەم سەنعەت و توجاڕەتە گەورەیەی مەرگ بەکوێوە بەستراوە و چلۆن فەرماندە باڵا نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی و سەرانی حکومەتی و چەقۆکێشانی لیباس شەخسی کە لە خزمەت ڕژیمدان، لە تۆڕەکانی مافیایی بەرهەمهێنان، بڵاو کردنەوە و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر لەنێو خۆدا و هەناردە کردنی بۆ دەرەوە لێک تەندراون و چلۆن شەبەکەیەک لە تەبهکارانی پیشەیی، هەر ئەوانەی کە تیمەکانی عەمەلیاتی لەدژی قاچاغچیانی غەیرە خودی ماددەی هۆشبەر فەرماندەهی دەکەن، هەر ئەوانەی کە موجریانی ئەمر بە مەعروف و نەهی لە مونکەرن و سەرجەم سەردارانی سازەندەگی و مودیرانی بونیادە ڕەنگاوڕەنگەکان، لەم تۆڕ و شەبەکە مافیاییانەدا ڕیکخراون تا ئەم کالا ماڵوێرانکەرە پڕ سود و قازانجە بخەنەگەڕ و لە ڕێگای ئەوەوە ئیرادە و شور و شعوری لاوان نابود بکەن و بسوتێنن.

خەبات لەدژی دیاردەی ئیعتیاد بە مادەی هۆشبەر، ئەرکێکی ئەخلاقی و سیاسی جیدیە. دەبێ ڕژیم ناچار بکرێت تا بە جێگای بەکارهێنانی بوجەی وڵات لە خزمەت سەرکوتی مادی و مەعنەوەی خەڵکدا و یان دزینی، به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژە نیزامی و تیرۆریستیەکانی لە نێوخۆ و دەرەوەی سنورەکان، ئەو پاره‌یه‌ مەسرەفی باشتر بوونی ژیانی خەڵک بکات. خەبات لەدژی سەرمایەداری، خەبات لەدژی ڕژیم و خەبات بۆ باشتر کردنی بارودۆخی ژیان، ئاڵقەکانی زنجیرێكی خەبات و تێکۆشانن. بەهێز کردنی ئەم خەباتە دەتوانێ هیوا بە گۆڕانی بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی، بخوڵقێنێ و ئاسۆیه‌كی روون بە رووی خەڵک و بەتایبەت لاواندا بکاتەوە. ئەوان لەسەر بەستێنی ئەم ئاسۆ هیوابەخشە ئەو بوارە بدۆزنەوە کە بە جێگای تەسلیم بوون لە بەرانبەر ناهەمواریەکاندا، ڕێگای خەبات و نابودی عاملانی ئێعتیاد و نەک پەنابردنە بەر ئێعتیاد و نابوودی خۆیان هەڵبژێرن.

بابەتی پەیوەندیدار

ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟

د.شێرکۆ کرمانج

شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە مافی ستم لێکراوانەوە نییە ؟!

-

جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له هەرێمی کوردستان !؟

-

‏تێبینیەک له سەر هەڵوێست گرتن بەرامبەڕ شەڕی‎ ئیسڕائیل و حەماس

-

خەڵاتی مافی مرۆڤی ئورووپا بۆ ژینا سەرکەوتنێکی دیکە بۆ شۆڕشی ژن؛ ژیان؛ ئازادی

-

سەبارەت بە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەقەڵەمی هاوڕێ ئیبراهیم عەلیزادە

-