هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری هێرشی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا و مێكزیك بۆ سه‌ر وڵاتی هائیتی به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مافیای مادده هۆشبه‌ره‌كان، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئا‌مریكا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئا‌مریكا له حاڵی ئاماده‌كردنی پێشنووسێ قه‌تعنامه‌یه‌كه بۆ شۆرای ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و ناوه‌نده بۆ هێرش كردنه سه‌ر بانده مافیایایه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له هائیتی وه‌ربگرێت، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا وڵاتی كاناداش ده‌یان زرێپۆشی ڕاده‌ستی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی هائیتی كردووه. هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌ترسی هێرشی وڵاتانی ئیمپریالیستی، خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌و وڵاته له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئا‌مریكا كۆبوونه‌وه و دروشمه‌كانی “بژی سۆسیالیزم” و “بژی به‌رخۆدانی توودهكان“یان به‌رز كرده‌وه. شایانی باسه كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له هائیتی له دوو مانگ له‌وه‌پێشه‌وه و له‌گه‌ڵ بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی یارانه‌ی سووته‌مه‌نی ده‌ستیپێكرد و هێشتا به‌رده‌وامه.