ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌مه، سێ ملیۆن كرێكاری فه‌ڕانسه‌وی دژبه خراپی دۆخی ژیان و گۆڕانی یاسای خانه‌نشینی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ ملیۆن كرێكاری فه‌ڕانسه‌وی پاش په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانی یاسای خانه‌نشینی له‌لایه‌ن پاڕله‌مانه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به خوێندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی چینی كرێكار دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری ئه‌و وڵاته ده‌ربڕی و خوازیاری یه‌كڕیزی كرێكارانی جیهان بوون.