ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، ٢١ فه‌له‌ستینی دیكه له هێرشی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح گیانیان له‌ده‌ست دا و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كۆمه‌ڵگای جیهانی لێكهوتهوه و دژبه‌رانی ئیسڕائیل له چه‌ند وڵاتی جیهان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین هێڵی ئاسنی شاری بۆلۆنیا له ئیتالیایان داخستووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون. له چه‌ند شاری فه‌ڕانسه، تل ئاویو له ئیسڕائیل، مه‌نچستری به‌ریتانیا، مادرید له ئێسپانیا و ئۆترختی هوله‌ند لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون. له پاریس و ئۆترختی هوله‌ند هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازیان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.