ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمۆنیسته‌كانی یۆنان دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته و ناكارامه‌یی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس لاوێكی ١٦ ساڵ ته‌مه‌نیان به‌هۆی دزینی گاڵۆنێك به‌نزین به به‌های ٢٠ یۆرۆ كوشتووه و پاش ڕووداوه‌كه كۆمۆنیسته‌كانی یۆنان له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیدا توندووتیژی هێزه‌كانی پۆلیس و ناكارامه‌یی ده‌وڵه‌تیان بۆ كونتڕۆڵكردنی هه‌ڵاوسان و گرانی له‌و وڵاته به توندی مه‌حكووم كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه یۆنان یه‌كێك له هه‌ژارترین وڵاته‌كانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپایه و به‌هۆی سیاسه‌ته پوڵیه‌كانی بانكی جیهانی تووشی داڕمانی ئابووری بوو و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام له‌سه‌ر شه‌قام بوون.