ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كوردانی دانیشتووی فه‌ڕانسه له چه‌ند شار دژبه تیرۆری هه‌نه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانی كورد له‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هه‌ینی هێرشبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٦٩ ساڵ له شاری پاریس به چه‌ك هێرشی كرده سه‌ر ناوه‌ندی كه‌لتووری كوردان و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، پاش ڕووداوه‌كه كوردانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته له شوێنی ڕووداوه كۆبوونه‌وه و دژبه فاشیزم دروشمیان وته‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه‌ش بۆ جارێكی دیكه كوردانی فه‌ڕانسه له چه‌ند شار دژبه فاشیزم و تیروری كه‌سایه‌تیه سیاسی و هونه‌رییه‌كانی كورد خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ نژادپه‌ره‌سته‌كان تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا و پۆلیس هێرشی كرده سه‌ر هه‌ر دوولا و چه‌ندین كه‌س بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ركران.