ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كوردانی دانیشتووی وڵاته جیاجیاكانی ئۆرووپا به مەبه‌ستی ئیدانه‌كردنی هێرشی كیمیایی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی “پ.ك.ك” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کوردانی دانیشتوی ئۆروپا بە پێشەنگایەتیی رێکخراوەکان، دامەزراوە کوردستانییەکان، گەنجان، ژنان، کرێکاران، کۆچبەران و دۆستانیان لە ئۆروپا لە شارەکانی شتوتگارت، ژنێڤ، لەندەن، پاریس، مارسه‌ی، مۆنت پێلیه، دراگونان، دوسلدۆرف، مونیخ، بێڕن، فرانکفۆرت، زوریخ، باسێل، کۆپنهاگ، فرایبۆرگ، وییه‌ن، هامبورگ، بۆردۆ، کیل، دارمشتاد و مانهایم ڕژانە سەر شەقامەکان و لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه دژبه گه‌ریلاكانی “پ.ك.ك” و گیان به‌ختكردنی ١٧ گه‌ریلا خۆپێشاندانیان كرد.