شه‌وی شه‌ممه ٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئیسڕائیل له شاری “تل ئاویڤ” به مه‌به‌ستی پشتیوانی له دیمۆكراسی و هه‌روه‌ها دژ به‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌لایه‌ن نتانیاهۆوه له یاسایی قه‌زایی وڵات ده‌ستیپێكردووه، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو گه‌ڵاڵه‌یه‌كی ڕاده‌ستی پاڕله‌مان كردووه كه پێداچوونه‌وه به یاساكانی ده‌زگای قه‌زایی ده‌كات و پاڕله‌مان ده‌توانێت له‌و ڕێگه‌وه به زۆرترین ده‌نگ بڕیاره‌كانی دیوانی باڵا ڕه‌ت بكاته‌وه. ئێستا خه‌ڵكی دیمۆكراسی خوازی ئیسڕائیل له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییه دا نین و دژبه ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو خۆپێشاندان به‌ڕێوه ئه‌به‌ن. شایانی باسه كه به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه بۆ ڕێزگرتن له یادی قوربانیانی فه‌له‌ستینی و ئێسڕائیلی توندووتیژییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو یه‌ك خۆله‌ك بێده‌نگیان ڕاگرتووه.