ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی فه‌ڕانسه و ئێرانیانی ئه‌و وڵاته دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی فه‌ڕاسنه و ئێرانیانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته به كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی “ترۆكادرۆ”ی پاریس وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی به‌ندكرانی شارۆمه‌ندانی ئه‌و وڵاته خوازیاری ئازادی بێ شه‌ت و مه‌رجی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بوون. به‌شدرابووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ڕایانگه‌یاند كه له هه‌ر كوێ به‌بارمته‌گرتن و تووندووتیژی و ترۆریسم بوونی هه‌یه ناوی كۆماری ئیسلامی ئه‌دره‌وشێته‌وه و ئه‌بێ كۆمه‌ڵگای جیهانی ئه‌و ڕژیمه بخاته نێو لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه.