ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، سه‌دان شارۆمه‌ندی عێراقی له شاری به‌غدا كۆبوونه‌وه و دژبه دابه‌زینی به‌های دیناری عێراق له به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای عێراق خوازیاری ڕێگری كردن له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له كاروباری ئه‌و وڵاته و هه‌وڵدانی ده‌وڵه‌ت بۆ ڕێگری كردن له دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له مانگی نوڤامبه‌ری ساڵی پار به‌های هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی ١٤٧٠ دینار بوو به‌ڵام ئێستا نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی گه‌یشتۆته ١٦٢٠ دینار. دابه‌زینی نرخی به‌های دیناری عێراق به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی له دوای بڕیاری وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئا‌مریكا بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تیجاره‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن بانكه‌كانی عێراقه‌وه ده‌ستیپێكرد و مه‌به‌ست ڕێگری كردن له ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئێران به ئه‌رزی بیانی بوو.