ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی كایه‌ی فوتباڵی نێوان پرسپۆلیس و ئیستقلال و ڕێگه نه‌دان به چوونه‌ژووره‌وه‌ی “وریا غه‌فووری” بۆ ناو ئێستادیۆمی ئازادی، بینه‌رانی ئه‌و كێبه‌ڕكییه دژ به ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه و به‌كاتی شه‌و خه‌ڵك ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی به‌شدار له ئێستادیۆمی ئازادی دروشمی “وریای به غیره‌ت، قسه‌ی تۆ قسه‌ی میلله‌ت”یان به‌رز كردۆته‌وه و هاوكات هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر خه‌ڵك و تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه. پاش ئه‌و یاریه خه‌ڵكی ناڕازی له چه‌ند گه‌ڕه‌كی تاران، گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج و سه‌ر‌ابله‌ی ئیلام ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “قه‌سه‌م به خوێنی یاران، وه‌ستاوین تا پایان”یان به‌رز كرده‌وه. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له خه‌ڵك و ئۆتۆمبێله‌كانیان كردووه و چه‌ند هاووڵاتی بریندار بوون.