ڕۆژی هه‌ینی ٢ی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ به‌پێی بانگهێشتێك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرابۆوه، له چه‌ند شاری ئوستانی سیستان و به‌لووچستان دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ وێڕای به‌رته‌سك كردنی هێڵی ئنیته‌رنێت و سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وایی ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی سیستان و به‌لووچستان، له شاره‌كانی ڕاسه‌ك، چابه‌هار، پیشین، سه‌راوان، سۆران و زاهیدان دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی شۆڕشێگڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و به ده‌یان كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.