ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، كرماشان، مه‌ریوان، بیجاڕ، زه‌نجان، تاران، ئه‌هواز، ئه‌راك، ئه‌رده‌بیل، بۆجنۆرد، شیراز، به‌نده‌رعه‌باس، ئیسفه‌هان، ڕه‌شت، ساری، خۆڕه‌م ئاوا و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردی بیمه‌ی ده‌رمانی و چاكسازی له بواری ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون. شایانی باسه كه خانه‌نشینكراوانی موخابرات هه‌روه‌ها داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی بوون.
