ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی جۆزه‌ردان، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی ئاڵمان، سوید و سویس بۆ جارێكی دیكه دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی ستۆكهۆڵمی سوید، فڕانكفۆرتی ئاڵمان و زووریخی سویس دژبه ڕژیمی ئێعدامی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ سیته‌مگه‌ر، چ شا بێت و چ ڕێبه‌ر” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه. به‌شداربووان جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانیان له ئاست ئه‌و ڕژیمه دڕنده‌یه به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری داخستنی باڵوێزخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له وڵاتانی ئورووپایی و دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون.