ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی ئۆتریش و ئاڵمان دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی ویه‌نی ئۆتریش، كۆڵن و كاسلی ئاڵمان دژبه ئێعدامی ده‌یان به‌ندكراو له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیان، خوازیاری داخرانی باڵوێزخانه‌كانی ڕژیم له یه‌كێتی ئورووپا و دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێو ده‌وڵه‌تی بوون. به‌شداربووان داوایان له ته‌واوی ئێرانیانی ئازادیخوازی جیهان كرد كه یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” به‌رز بكه‌نه‌وه و به درێژه‌دان به چالاكیه‌كانیان وڵاتانی ڕۆژئاوایی ناچار به بایكۆت كردنی كۆماری ئیسلامی بكه‌ن.