ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی ئاڵمان و ئۆتریش دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی حیزبه چه‌پ و دیمۆكراته‌كان له شاری كۆڵنی ئاڵمان دژبه ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه كۆبوونه‌وه و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی ئیدانه كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتی ئۆتریش به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زار كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم و پشتیوانی له شۆڕشی خه‌ڵكی ئێران له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه و خوازیاری دانیانی سپای پاسداران له نێو لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون.