ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی ئا‌مریكا،كانادا و توركیه دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ده‌روه‌ی وڵات له شاره‌كانی “سه‌ن دیه‌گۆ”ی ئا‌مریكا، “كله‌گری” كانادا و “ئیستانبوول”ی توركیا دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و سه‌پاندنی ئێعدام به‌سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی خۆپێشاندانیان كرد و به وتنه‌وه‌ی دروشم و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیان، خوازیاری دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون.