ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئێرانیان له شاره‌كانی “تۆرنتۆ”ی كاناد و “ستۆكهۆڵم”ی سوید به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رزكرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ده‌یان ئێرانی دانیشتووی وڵاتی كانادا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه ڕژیمی ئیسلامی، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی نیشاندا، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتی سوید له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزدا وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌ی “نایاك” له‌و وڵاته دا نیشاندا.