ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، ئێرانیان له وڵاتانی سوید، ئاڵمان، دانمارك، نورویژ، ئۆستڕاڵیا و فه‌ڕانسه دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیش به‌شداری به‌رینیان تێیدا بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی گرووپه چه‌پ و كۆمۆنیسته ئێرانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له شاره‌كانی كۆڵن، شتۆتگارت و كاسڵی ئاڵمان، گۆتنبێرگ و ستۆكهۆڵمی سوید و ئۆسلۆی نۆ‌رویژ هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئێرانیانی ئازادیخواز به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و پشتیوانی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری خۆپێشاندانیان كرد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێرانیانی ئازادیخواز له كۆپێنهاگنی دانمارك، پاریسی فه‌ڕانسه و بریزبنی ئۆستڕاڵیا له ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیدا وێڕای مه‌حكووم كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ڕێگه له ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی بگرن و سپای پاسداران وه‌كوو گرووپێكی تیرۆریستی به فه‌رمی بناسێنن.