ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، کرێکارانی كۆمپانیای سەرەکی ئەپێڵ لە چین به‌نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی شوێنی حه‌سانه‌وه‌یان چۆڵ ئه‌كه‌ن و له حه‌وشه‌ی كۆمپانیاكه خۆپیشاندان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو کرێکارانەی لە ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیەوه لە ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان و سیاسەتی هەڵە لە مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی کرۆناڤیروسدا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و لەگەڵ پۆلیسدا تێكهه‌ڵچوون و بەپێی راپۆرتەکان لە کاتی پێکدادانەکەدا چەند کرێکارێک برینداربوون.