به میلیۆنان كرێكاری ئه‌ندۆنزیایی ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ مانگی گوڵان، به ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی پایته‌خی ئه‌و وڵاته و وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك دروشم، نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له به‌رانبه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی له‌و وڵاته‌دا ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی یه‌ك مانگ له‌مه‌وبه‌ر پارله‌مانی ئه‌و وڵاته به ده‌ركردنی بڕیارێك گۆڕینی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ی له “جاكارتا“وه بۆ ئوستانی “كالیمانیتای ڕۆژئاوا” ده‌ركرد و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م گۆڕانكارییه ٣٣ میلیارد دۆلار تێچووی بۆ ئه‌و وڵاته هه‌بێت. له‌م پێوه‌نده‌دا كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه گۆڕانكاری له پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی میلیۆنان كرێكاری ئه‌و وڵاته ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه و خوازیاری گۆڕینی ئه‌و بڕیاڕه‌ن.