هەواڵنێری فەڕانسه ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ڕێبەندان ڕایگەیاند كه ژۆمارەیەکی زۆر لە ئێرانیانی تاراوگە و هاووڵاتییانی فەڕانسه‌وی بۆ ئازادی “سیسیل کوهلێر” له شاری ستراسبورگ خۆپێشاندانیان بەڕێوە بردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سیسیل کوهلێر” تەمەن 38ساڵ، سەرنووسەری وێژە و ئەندامی سندیکای مامۆستایانی فه‌ڕانسه به‌ناوی “هێزی کرێکاری”یه و هاوکات لەگەڵ هاوژینەکەی به‌ناوی “ژاک پاری”، لە مانگی مەی ساڵی ٢٠٢٢ی زاینی دا له شاری تاران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئێڤین كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و دوو شارۆمه‌نده فه‌ڕانسه‌ویه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به سیخۆڕی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوایی تۆمه‌تبار كراون و ڕۆژی سێشه‌ممه خزم و دۆستانیان هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئێرانیانی ئازادیخواز له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیدا خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و دوو چالاكه سنفیه بوون.