کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆكوژی منداڵێکی١٣ساڵەلەشاری ورمێ

خۆكوژی منداڵێکی ١٣ ساڵە لە شاری ورمێ 2

 منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵی خەڵکی گوندی “چاوڕەش“ی سەر بە شاری ورمێ بە ناوی “مەتین مستەفایی” ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژ هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی كوردستان، “مەتین مستەفایی“ لە کاتێکدا لە ماڵەوە تەنیا بووە له‌ ڕێگای خۆ هەڵواسینه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌ و هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی لە سەر هۆکاری خۆکوشتنه‌كه‌ی لە بەر دەستدا نییە. جێگای ئاماژه‌یه‌ لە ماوه‌ی ٤ مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٣٠ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.