به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران، باری ته‌ندرووستی “موجاهد كوركور” لاوی مه‌حكووم به ئێعدامی خه‌ڵكی ئیزه، پاش چه‌ند ڕۆژ مانگرتن له خواردن ناجێگیره و پێویستی به چاره‌سه‌ری پزیشكی هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ده لاوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی دیكه به‌ناوه‌كانی “ئه‌ره‌ستوو كوركور”، “فوئاد چووبین”، “ئیسماعیل مووسه‌وی”، “ڕه‌زا عه‌ره‌ب پوور”،” وه‌حید عه‌باسی”، “سادق قاسمی”، “ڕه‌سووڵ بۆداغی”، “موحسین ئه‌حمه‌دپوور”، “به‌همه‌ن به‌همه‌نی” و “بێهرووز سه‌له‌حشوور” كه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به “افساد فی الارض” و “موحاره‌به” مه‌حكووم كراون له‌به‌رده‌ستدا نییه.
