ده‌زگای هه‌واڵنێری هێرانا ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه “توماج ساڵحی” هه‌نه‌رمه‌ندی بواری ڕه‌پ له كاتی لێپرسینه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و ئێستا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “توماج ساڵحی” له‌كاتی لێپرسینه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و لاق و چاوی ڕاستی بریندار بووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، برینه‌كانی “توماج” تووشی ئیلتهاب بووه به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان ئه‌و چالاكه سیاسیه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه و گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.