“ناهید ته‌قه‌وی” به‌ندكراوی ئێرانی- ئاڵمانی كه تووشی دیسكی كه‌مه‌ر، دیابت و زه‌ختی خوێن بووه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌منی زیندانی ئێڤینه‌وه له ده‌رمان بێبه‌ش كراوه و گیانی له مه‌ترسی دایه.
“نه‌رگس محه‌ممه‌دی” جێگری سه‌رۆكی كانوونی پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ كه له‌زیندانی ئێڤین به‌ند كراوه له نامه‌یه‌ك دا ئاماژه‌ی به باروودۆخی خراپی ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه كردووه. له به‌شێكی ئه‌و نامه‌یه دا هاتووه، “دووهه‌مین جاره كه “ناهید ته‌قه‌وی” ته‌مه‌ن ٦٨ ساڵ تووشی نه‌خۆشی سه‌خت ده‌بێت و ناتوانێت له ته‌خته‌كه‌ی بێته ده‌ره‌وه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی، ئه‌و دۆخه ته‌ندرووستیه‌ی “ناهید” تووشی بووه نه‌تیجه‌ی مانه‌وه‌ی ٢٢٠ ڕۆژه‌ی له به‌ندی تاكه‌كه‌سیه و ئێستا پێویستی خێرای به چاره‌سه‌ری پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه.