ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، نەخۆشخانەیه‌كی وڵاتی “ئەفغانستان” ڕایگەیاند: به‌هۆی تەقینەوەی بۆمب لە خوێندنگایەکی ئایینی شاری “ئەیبه‌ک” لە باکوری ئەفغانستان بەلایەنی کەمەوە 19 کەس کوژراون و 24 کەسیش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نەخۆشخانەیه‌كی شاری “ئەیبه‌ک” پایتەختی پارێزگای “سێمێنگان” ڕایگەیاند: “سەرجەمی قوربانییەکان منداڵ و خەڵکی ئاسایین. بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ناوخۆیی، تەقینەوەکە لەقوتابخانەی “جیهادییە” ڕوویداوه و تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی نەگرتووه‌تە ئەستۆ، لەو كاته‌وه “تاڵیبان” دەسەڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست، دەیان تەقینەوە و هێرش کراوە و خەڵکی مەدەنیان کردووەتە ئامانج.