بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بۆمبێکی چێندراو بە هێزەکانی لیوای ١٧ی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمدا تەقییەوە و بە وتەی فەرماندەی ئەو هێزە، بێجگە لە تێکشکانی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ئەو تەقینەوەیە هیچ زیانێكی گیانی بهدواوه نهبووه.
بهوتهی فەرماندەی لیوای ١٧ی وەزارەتی پێشمەرگە، پاش تەقینەوەی ئەو بۆمبە، تیمی پووچەڵکردنەوە چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانراوە دوو بۆمبی چێندراوی دیکەش پووچەڵ بکەنەوە. جێگای ئاماژەیە لە سنووری گەرمیان بۆشاییەکی زۆری ئەمنیی لەنێوان پێشمەرگە و هێزی سوپای عێراقدا هەیە کە جاروبار چەکدارانی داعش سوود لەو بۆشاییە وەردەگرن و کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام ئەدەن.