“محه‌ممه‌دباقر بۆنابی” ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی ئابووری مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: “هێڵی هه‌ژاری له گه‌وره‌شاری تاران گه‌یشتۆته ٣٠ ملیۆن تمه‌ن.
به‌وته‌ی “محه‌ممه‌د باقر بۆنابی”، چینی مام ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگا خه‌ریكه حاشیه‌نشین ده‌بێت یان بۆ شارۆچكه‌كانی ده‌ورووبه‌ر كۆچ ئه‌كات و ئه‌و دیارده‌یه ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی لێ ده‌بێته‌وه. به‌پێی ئاماری ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مه‌جلیسی ڕژیم، له ده‌یه‌ی ٩٠ی هه‌تاوی دا به لانیكه‌م ١١ ملیۆن كه‌س به جه‌معیه‌تی ژێر هێڵی هه‌ژاری ئێران زیاد بووه و ٣٠٪ی دانیشتووانی ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین. هه‌روه‌ها سێ ملیۆن كه‌س واته ٩.٩ ملیۆن كه‌س له جه‌معیه‌تی ئێران له هه‌ژاری ته‌واو دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.