شه‌وی ڕابردوو، هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریا، به ده‌یان كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و چه‌كی قورسه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كانی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسوودی حه‌له‌ب.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، پاش هێرشی چه‌كدارانی ته‌حریر شام بۆ سه‌ر ناوچه كورد نشینه‌كانی شاری حه‌له‌ب، هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك به‌رپرچی هێرشه‌كانی ئه‌و هێزانه‌یان داوه‌ته‌وه و به هۆیه‌وه ٢ هاووڵاتی مه‌ده‌نی ناوچه كوردنشینه‌كان گیانیان به‌ختكردووه و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له به‌رامبه‌ردا به هۆی هێرشه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك بۆ سه‌ر چه‌كدارانی ته‌حریر شام لانیكه‌م ٣ چه‌كدار كوژراون و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه پاش چه‌ند كاتژمێر هێرشی به‌رفراوان، له لایه‌ن ئه‌و دوو هێزه‌وه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌و هه‌واڵه ئاگربه‌ست ڕاگه‌یندراوه، به‌ڵام له لایه‌ن حكومه‌تی كاتی سووریاوه شاری حه‌له‌ب گه‌مارۆ دراوه و ئه‌گه‌ری دیسان ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان له ئارادایه.