کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

‏تێبینیەک له سەر هەڵوێست گرتن بەرامبەڕ شەڕی‎ ئیسڕائیل و حەماس

تۆ ناتوانی بۆردومانی سنه و سابڵاغ و کوشتنی خەڵکی سیڤیل له ٨٠١٩٧٩ له لایەن ڕژیمی ئێران مەحکوم بکەی بەڵام بۆردومانی غەزه لهلایەن ئیسراێیل و کوشتنی خەڵکی سیڤیلی فەلەستینیت پێ ئاسایی بێ چونکه حەماس له ناو خەڵک دا خۆی حەشار داوه. خۆ له سنه و سابڵاغیش پێشمەرگه له ناو شار و خەڵک دا بوون.  تێرۆریست بوونی حەماس و ناتێرۆریست بوونی پێشمەرگه شتێک لەم دوخه ناگۆڕێ. ئەوەیکه خەڵکی سیڤیل [بێ چەک] نابێ بکرێته ئامانجی هێڕشی چەکدارانه نە تەنیا بنەمایەکی ساکاری ئەخلاقیه بەڵکوو یاسایەکی ڕەسمی ناونەتەوەییە که هەم ئیسڕائیل و هەم ئێران به ڕەسمی قەبووڵیان کردووه.

تۆ ناتوانی گەمارۆی شارەکانی کوردستان له لایەن کۆماری ئیسلامی له کاتی شەڕی نێوان پێشمەرگە و دەوڵەت له دوای شۆڕشی ١٩٧٩ مەحکوم بکەی بەڵام بڕینی ئاو و کارەبا و بەنزین له سەر خەڵکی غەززەت پێ ئاسایی بێ.تۆ ناتوانی کوشتاری قارنێ و قەڵاتان مەحکوم بکەی بەڵام کوشتاری نەخۆشخانەکان و کەمپی ئاوارەکانی فەلەستینیت له غەززە  پێ ئاسایی بێ. تۆ ناتوانی حیسابی موفتی زاده و سوپای ڕزگاری له دۆزی ڕەوای میللەتی کورد و کوردستان جیا بکەیەوە بەڵام حەماس و دۆزی نەتەوەیی فەلەستینت لا یەک شت بێ.

تۆ ناتوانی هاوکات کوردێکی نەتەوە پەروەر بیت و دژی ئەم یا ئەو حزبی کوردی هەڵوێست بگری و ناتەباییەک لەم هەڵوێسته دا نەبینی بەڵام هەمان لۆژیک بۆ پەیوەندی نێوان حەماس و دۆزی نەتەوەیی فەلەستین فڕێ بدەی.تۆ ناتوانی داگیرکاری کوردستان له لایەن دەوڵەتانی ئێران و تورکیا، سوریا، عێراق مەحکوم کەی بەڵام داگیرکاری فەلەستین له لایەن ئیسڕاێیل نەبینی و لات سروشتی بێت.

ئەم بیرۆکەیە که بۆ وێنه دەڵێ چونکه حەماس پشتیوانی ئەردۆغان بووه له داگیرکردنیعەفرین، یا چونکه فەلەستینی له عەفرین لهلایەن تورکیا نیشتەجێ کراون کە وایه قەیناکا با فەلەستینی بکوژرێن له ناخی خۆی دا جیاوازیێکی ئەوتۆی نیه له گەڵ ئەم بۆچوونه که دەڵێ کورد حەقی خۆیەتیئەنفال بکرێ چونکه پاڕتی و یەکیەتی دژی عێراق هاوکاری ئێران بوونه.

ئەوە ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگره که زۆرێک لەو لایەن و کەسانەی که خۆیان به «چەپ» پێناسه دەکەن، جا چ لە ئوروپا و ئەمریکا و چ لە ئێران و ناوچه، و ئێستا دژی کوشتنی به کۆمەڵی فەلەستینیەکان هەڵوێست دەگرن، بەرامبەر به کوشتنی به کۆمەڵی کوردان و وێرانکردنی کوردستان بێدەنگ بوونه. بەڵام ڕێگای بەرپەرچدانەوەی ئەوان ئەوە نیه که پشتیوانی ئیسراێیل له کوشتنی فەلەستینیان بکەی بەڵکوو ئەوەیه که دژایەتی و ناتەبایی هەڵوێستەکانی ئەوان لە قاو دەی و شەرمەزاریان کەی.

فەلسەفە و لۆژیکی داواکاری ڕزگاری و ماف بۆ نەتەوەی داگیرکراوی خۆت ناتوانێ کاکڵێکی یونێوێرساڵی [universal] نەبێ و دژی داخوازی ڕزگاری و مافی نەتوەیەکی داگیرکراوی تر بێ حەتتا ئەگەر ئەم نەتەوەیه یا هێزه سیاسیەکانی ئەم نەتەوەیه پشتیوانی له دۆزی نەتەوەی تۆ نەکەن. له شڕۆڤەی کۆتایی دا پەیوەندی نێوان نەتەویی بوون و ناونەتەوەیی بوونی (internationalism) پێشکەوتنخواز و یەکسانیخواز  پەیوەندیەکی لۆژیکی و دیالێکتیکیه و ناتوانن بە بێ یەک بوونیان بێ.

كامران مه‌تین

بابەتی پەیوەندیدار

وتارێکی لنین بە بۆنەی یەکی ئایارەوە کە لە ساڵی ١٩٠٤ دا نووسراوە لە فارسیەوە: هیوا مەجید زادە

-

ڕۆژی یەکی ئەیار، بە ڕیوایەتی” رۆزا لۆکزامبۆرگ” سەرچاوە: ئاڕشیوی دەنگی شۆڕشی ئێران

-

ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟

د.شێرکۆ کرمانج

شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە مافی ستم لێکراوانەوە نییە ؟!

-

جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له هەرێمی کوردستان !؟

-

خەڵاتی مافی مرۆڤی ئورووپا بۆ ژینا سەرکەوتنێکی دیکە بۆ شۆڕشی ژن؛ ژیان؛ ئازادی

-