شه‌وی شه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، پزیشكێكی به‌لووچ به ناوی “شاكر موراد” ناسراو به “ئیسماعیل به‌لووچ” له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه له شارۆچكه‌ی پیشینی سه‌ر به شارستانی ڕاسه‌ك تیرۆر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شاكر موارد” یان دكتور “ئیسماعیل” پێنج ساڵ له‌وه‌پێش به‌هۆكاری سیاسی ناچار به كۆچ كردن بۆ ڕۆژئاوای به‌لووچستان و مانه‌وه له شارۆچكه‌ی پیشین بوو. شه‌وی شه‌ممه چه‌كدارانی نه‌ناسراو هێرشیان كرده سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی و ناوبراویان به چه‌ند فیشه‌ك كوشت. جێگای ئاماژه‌یه كه چه‌ند ساڵێكه هه‌ر دوو حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی و پاكستان له چه‌ندین عه‌مه‌لیات دا شارۆمه‌ندانی به‌لووچ له هه‌ر دوو دیوی سنوور تیرۆر ده‌كه‌ن.