ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی توركیا ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری كۆبانی و ته‌لته‌مه‌ری به چڕی تۆپباران كرد كه به هۆیه‌وه فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك به‌سه‌ختی برینداربوو.
ڕۆژی ڕابردوو “ڕه‌جه‌ب ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆك كۆماری توركیا، بۆ جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی باكووری سووریای كرد و ڕایگه‌یاند: له‌م شه‌وانه‌دا هێرشێكی به‌رفراوان بۆ له‌ناوبردنی هێزه كوردییه‌كان له باكووری سووریه ده‌ستپێده‌كه‌ین. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌و كاته‌وه سه‌ركۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆسه‌ر ڕۆژئاوا ده‌ستپێكردووه، ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته ڕۆژانه ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك بۆردوومان و تۆپباران ده‌كات و تا ئێستا به ده‌یان هاووڵاتی مه‌ده‌نی بوونه‌ته قۆربانی و ده‌یان كه‌سیش به‌سه‌ختی برینداربوون.