
به پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆربه‌ی به‌ندكراوانی سیاسیی له زیندانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئێران سه‌ره‌ڕای به‌خشنامه‌ی سه‌رۆكی قوه‌ی قه‌زایی ڕژیم سه‌باره‌ت به ئازاد كردنی كاتی به‌ندكراونی مه‌حكووم به ژێر ٥ ساڵ زیندان، هه‌روا له ناردنیان به مۆره‌خه‌سی بێبه‌رین.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌میر حۆسه‌ین مۆرادی، سه‌عید ته‌مجیدی، محه‌ممه‌د ڕه‌جه‌بی، میلاد ئه‌رسه‌نجانی، جه‌میل قه‌هرمانی و ١٥ كه‌سی دیكه له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له زیندانی گه‌وره‌ی شاری تاران به هۆی توشبوونی ئه‌میر حۆسه‌ین مۆرادی به ویروسی كۆرۆنا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “یافت ئاباد” گوازراونه‌ته‌وه. هاوكات هاوسه‌ری “نازه‌نین زاغری” به‌ندكراوی زیندانی ئێوین باسی له ئه‌گه‌ری تووشبوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌م ویروسه كرد. هه‌روه‌ها، له زیندانی ورمێ ژماره‌یه‌ك له كه‌سانی تووشبوو به ویروسی كۆرۆنا بۆ نه‌خۆشخانه‌كان ڕاگوێزراون.
