ڕۆژی دووشەممە ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دەسەڵاتدارانی تورکیا لە چه‌ند مانگی ڕابردوه تا ئێستا به‌سەدان په‌نابه‌ری سوریه‌ییان دیپۆرت کردووەتەوە و به لێدان ناچاریانی کردووە بگەڕێنەوە بۆ وڵاته‌كه‌یان.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، دەسەڵاتدارانی تورکیه لە ماڵ و شوێنی کار و شەقامەکانی ئه‌و وڵاته‌دا سوریه‌ییه‌كانیان دیپۆرتکردەوە و ناچاریان کردون بچنە باکووری سوریه و پاش واژۆکردنی ئه‌و فۆڕمانه‌ی كه به درۆ نیشانی ئه‌دات به دڵخواز ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆیان، ده‌رده‌كرێن.