رۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ سه‌دان كه‌س له كه‌سایه‌تییه چه‌په‌كان، هه‌ڵسوڕاوانی ناسراوی سه‌ندیكایی و كرێكاری، مامۆستایانی زانكۆ، ماف ناسان و نووسه‌ران و هه‌ڵسووراوانی نێوخۆی وڵات، به بڵاو كردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنێك خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌رحی “كاروه‌رزی” بوون. به سه‌رنجدان به گرنگی بابه‌ته‌كه چه‌ند لایه‌نێكی به‌یانیه‌كه له‌م به‌شه له به‌رنامه‌كانی ته‌له‌ویزیۆنی كۆمه‌ڵه و حیزبی كومونیستی ئێران دا به ئاگاداری ئێوه‌ی ده‌گه‌یه‌نین.
خه‌ڵكی به‌ڕێزی ئێران!
حه‌یاتی كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكاران و خوێندكارانی ئه‌م وڵاته؛ وه‌ك مامۆستایان، په‌ره‌ستاران و باقی توێژه زه‌حمه‌تكێشه‌كان، به وه‌سیله‌ی شه‌پۆلی نوێی سیاسه‌تی قازانج په‌رستانه‌ی سه‌رمایه‌سالار، كه‌وتۆته‌به‌ر هێرش. بێده‌نگ بوون له‌به‌رانبه‌ر وه‌ها هێرشێكدا له‌ژێر ناوی “په‌ره‌دان به كێشمه‌كێشه چینایه‌تییه‌كان”، “سوئیستیفاده سیاسی – جه‌ناحیه‌كان بۆ هێرش كردنه سه‌ر ده‌وڵه‌ت” یان “ئه‌وله‌ویه‌تی ئازادی به‌سه‌ر دادپه‌روه‌ریدا” هیچ شتك نییه بێجگه له چاونوقاندن له به‌رابه‌ر ژیانی زۆربه‌ی كه‌سانێك كه به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی سه‌روه‌ت و ته‌ولیداتی كۆمه‌ڵگان.
ته‌رحی كاروه‌رزی كه دوای شكستی گه‌لێك گه‌ڵاڵه‌ی چه‌وسێنه‌ری جۆراوجۆر، وه‌ك گه‌ڵاڵه‌ی وه‌ستا و شاگردی، له ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌مدا په‌سند كرا، سه‌رله‌نوێ له ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌مدا پێدا چوونه‌وه‌ی بۆكرا. ئه‌م ده‌وڵه‌ته كه له هه‌وڵدان بۆ په‌سند كرانی لایه‌حه‌ی ئیسڵاحی قانونی كار، شكستێكی ڕژه‌یی تووش بوو، پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ خزمه‌ت به دابین بونی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی و باقی خاوه‌نكاران ده‌ست پێكرد و له كۆتاییدا دوای هه‌ڵبژاردن دوڵه‌تی دوازده‌هه‌م و له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا شاهیدی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ته‌رحی كاروه‌رزین؛ ته‌رحێك كه له‌ژێر ” به‌رنامه‌ی ئیشتغاڵی فه‌راگیر” دا قه‌رارده‌گرت و به شوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ژیانی چینی كرێكاری كردۆته نیشانه. ئێمه، واژۆكارانی ئه‌م به‌یانییه وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر ماهیه‌تی چه‌وسێنه‌رانه‌ی ” به‌رنامه‌ی ئیشتیغاڵی فه‌راگیر” به تایبه‌ت ته‌رحی كاروه‌رزی ڕایده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌م ته‌رحه ئامانجێكی جگه له دابین كردنی هێزی كاری گه‌لێك هه‌رزان و نا سه‌قامگیر بۆ سه‌رمایه‌دارانی ده‌ره‌كی و نێوخۆیی نییه و ئاسه‌واره‌كانی زیاد بوونی نائه‌منی پیشه‌یی و لاواز بوونی زیاتری ئاستی ژیان بۆ چینی هه‌ژار و ده‌ست كورته. خاوه‌نكاران و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی، له‌وانه وه‌زیری ته‌عاون، كار و ڕیفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی، تا ئێستا له هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ ته‌بلیغی به ملیۆن خوێنده‌واری بێكار له ئێران وه‌ك هێزی كاری هه‌رزان له به‌رده‌م سه‌رمایه گوزاریه ده‌ره‌كیه‌كان چاوپۆشیان نه‌كردوه. سندوقی نێونه‌ته‌وه‌یی دراویش له ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠۱٧ ی‌دا سه‌باره‌ت به ئێران، له‌سه‌ر گرنگی خوێندكارانی ئاماده به‌كار له ئێران وه‌ك هێزی كاری هه‌رزان له بردنه‌سه‌ری قازانج بۆ كه‌رتی تایبه‌ت جه‌ختی كردۆته‌وه. ئێستا، به‌ڕێوه‌بردنی ته‌رحی كاروه‌رزی له ڕاستیدا پاڵپێوه‌نانی توێژی به‌رینی خوێندكارانی بێكاره بۆ ناو قوڕگی هه‌رگیز تێر نه‌بووی سه‌رمایه‌داری كه ده‌یه‌وێ هێزی كاری هه‌رچی هه‌رزانتر و نا سه‌قامگیر تر به قازانجی سودی سه‌رمایه بۆلای خۆی ڕابكێشێ. چاوگێڕانێ به‌سه‌ر به‌نده‌كانی ئاین نامه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ته‌رحه‌دا، ماهیه‌تی راسته‌قینه‌ی به باشی ئاشكرا ده‌كات. یه‌ك. به پێی ماده‌ی ١٠ی ته‌رحی كاروه‌رزی، خاوه‌نكار هیچ ته‌عه‌هودێكی له به‌رانبه‌ر دامه‌زراندنی كاتی یان دایمی كاروه‌رزدا نییه. هه‌روه‌ها، كاروه‌رز خاوه‌نی هیچ مافێكی بیمه‌یی و مافه‌كانی نێو یاسای كار و دابینی كۆمه‌لایه‌تی نییه. ئاماده‌كارانی ته‌رحه‌كه له حاڵێكدا كه ئیدیعای ئیشتیغاڵ زایی به‌م به‌رنامه‌یه ده‌كه‌ن، ده‌بێ وڵام بده‌نه‌وه كه ٤ تا ٦ مانگ كاروه‌رزی به‌بێ ته‌عه‌هودی خاوه‌نكار بۆ دامه‌زراندن، چۆن ده‌توانه زامنی كه‌م كردنه‌وه‌ی نرخی بێكاری بێت؟ ئایا ئامانج، وێڕای كه‌م بوونه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان و نزم بوونه‌وه‌ی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دروست كردنی ئاڵوگۆڕی درۆینه و ناڕاست له ئاماره‌كاندا هیچی تر نییه؟ دوو. به‌پێی مه‌تنی ده‌ستور عه‌مه‌لی ئیجرایی ته‌رحی، موزدی كاروه‌رز ” تا ئاستی یه‌ك له‌سه‌ر سێی لانیكه‌می هه‌قده‌ستی ولات” ماده‌ی ٨، بۆ ماوه‌ی ٤ تا ٨ كاتژمێر له رۆژدا ( ته‌بسه‌ره‌ی ماده‌ی ٦)، له‌به‌رچاو گیراوه كه نیوه‌ی ده‌وله‌ت په‌رداختی ده‌كات. ئه‌م موزده كه بۆ ده‌رچوون له دانی باقی مافه‌كانی كار به كاروه‌رز “كۆمهه‌ك هه‌زینه‌ی ئاموزشی” ناوی لێنراوه، نه ته‌نیا لانیكه‌می نیازه‌كانی ئینسانی كاروه‌رز دابین ناكات، به‌ڵكوو به له‌به‌رچاو گرتنی نه‌بوونی ده‌ستورعه‌مه‌ل بۆ دانی حقوقی كاروه‌رز، هیچ زه‌مانه‌تێك بۆ دانی حه‌قده‌ست له كۆتایی ده‌وره‌كه‌دا، به‌پێی ته‌بسه‌ره‌ی ماده‌ی ٨ و یان وه‌عده‌ی جیهانگیری كه دانی حه‌قده‌ست به شێوه‌ی مانگانه‌ی مه‌تڕه‌ح كردوه، بوونی نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، به‌نده‌كانی ” دال” و ” واو”ی ماده‌ی ١٤ به دیاری كردنی پێوانه‌گه‌لی ناڕاست كه وابه‌سته به نه‌زه‌ری خاوه‌نكاره بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌راردادی نێوان كاروه‌رز و خاوه‌نكاره، ده‌ستی خاوه‌نكاری بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌رارداد ده‌كاته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ڕاده‌ی ئه‌م بارودۆخه نا سه‌قامگیر و نا ئینسانییه بۆ كاروه‌رزیش به‌ستراوه‌ته‌وه به مه‌یل و ئیراده‌ی خاوه‌نكاره‌وه. سێ. ته‌رحی كاروه‌رزی بارودۆخی كاریی بۆ كرێكاران نا سه‌قامگیر و به سوبات ده‌كات. وێڕای هێنانی كۆمه‌ڵیك قه‌ید له ده‌ستور عه‌مه‌لی ئیجرایی ته‌رحه‌كه‌دا، له راستای به‌رگرتن له ده‌ركرانی كرێكاران له به‌رانبه‌ر جه‌زبی كاروه‌رزدا، به‌هۆی لاوازی و نا ڕوونی ناوه‌ندی بازڕه‌سی، هیچ زه‌مانه‌تێكی ئیجرایی پته‌و بۆ به‌رگرتن له هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كاری كرێكاران به ئیجرای ته‌رحی كاروه‌رزیه‌وه بوونی نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، مه‌سه‌له‌ی كرێكارانی كاتی مه‌تڕه‌ح ده‌بێت. ئه‌م توێژه له كرێكاران كه له دویه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا، به گه‌لێك ته‌رفه‌ند و شگردی یاسایی و بان قانونی، به ژماره‌یانه‌وه زیاد بووه، زیاتر له پێش‌و كه‌وتونه‌ته به‌ر مه‌ترسی بێ سوباتی پیشه‌یی. به ئیجرای ته‌رحی”كاروه‌رزی”، خاونكار به هاسانی ده‌توانێ كرێكارانی كاتی كه قه‌راردادی نا سه‌قامگیر و بارودۆخی بیمه‌ی نا ڕوونیان هه‌یه، ده‌ربكات و به جێگای ئه‌وان، كاروه‌رزی هه‌رزان وه‌ربگرێت. له درێژه‌ی بیانیه‌كه‌دا هاتووه، ئێمه به ڕاشكاوی ڕایده‌گه‌یه‌نین كه گرفتی ته‌رحی كاروه‌رزی و ته‌رحه‌كانی هاوشێوه‌ی- به هیچ چه‌شنێك سنوردار به كه‌م و كۆڕی ئاین نامه‌یی و حقوقی نییه؛ به‌ڵكوو ئه‌م ته‌رحه له بنه‌ڕه‌تدا چه‌وسێنه‌رانه‌یه و گه‌رفته‌كانی بنه‌ڕه‌تی تره و ئاسه‌واره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كاره‌ساتی به‌شوێنه‌وه ده‌بێت. بێ گومان یاسای كاری ئێستا، خۆی به‌شێك له موشكلاتی بارودۆخی كرێكارانی ئێرانه. به‌ڵام مه‌سه‌له ئه‌وه نییه كه به‌ڕێوه‌به‌رانی قانون خۆیان بۆ سودجویی له ڕاده‌به‌ده‌ر له كرێكاران به لانیكه‌می حه‌قده‌سته له‌به‌رچاو گیراوه‌كان بۆیان له‌ژێر ئاڵای یاسادا، به‌ر حه‌ق ده‌زانن. لێره‌دایه كه ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و لاوازیه یاساییانه‌ی كه ئامانجی تێكشكاندنی هه‌موو ئیمكاناتی خۆڕاگری له‌دژی هه‌رزان كردنی هه‌رچی زیاتری هێزی كاره، ده‌ست دا ئه‌نین. به ئیجرایی بوونی ئه‌م ته‌رحه، بێكاری تازه‌واریدان و شاڵانی قه‌دیمی، هه‌ردوو حقوقه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه. عه‌رزه‌ی مازاد به‌ر ته‌قازای هێزی كار ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نرخی هێزی كار هرچی زیاتر دابه‌زێت. به‌م جۆره جیاوازی نییه كه كه‌سه‌كه بێكار بێت یان شاغڵ، ئه‌وه چینی كرێكاره كه توانایی چه‌نه‌لێدانی هه‌رچی زیاتر له‌ده‌ست ئه‌دات. ده‌وڵه‌ت له ڕێگای “كاروه‌رزیه‌وه” ته‌نیا به شوێن ڕێگای هه‌ڵاتنه‌وه‌یه تا به ده‌ستكاری كردنی ئامار و ئه‌رقام، سه‌ركه‌وتنی له داشكاندنی بێكاری به ڕوودا بدات له حاڵێكدا كه به‌كارهێنانی دانش ئاموخته‌گانی دانشگاهی بۆ ماوه‌ی ٤ تا ٦ مانگ- به‌بێ هیچ زه‌مانه‌تێك بۆ دامه‌زراندن- و دواتر دانانیان له جێگای چه‌ند كه‌سێكی دیكه له‌وان، ته‌نیا به‌شیوه‌ی كاتی ئاماری بێكاری كه‌م ده‌كاته‌وه. له لایه‌كه‌وه، ته‌رحی كاروه‌رزی ته‌نیا فه‌رائه‌فكه‌نی قه‌یران له ئاموزشی باڵادا و داپۆشینیه‌تی. كاروه‌رزی ته‌رحێكه له راستای گواستنه‌وه‌ی مهاره‌تدا، له حاڵێكدا كه له گشت ڕشته فه‌نیی و موهه‌ندیسیه‌كاندا- كه ئامانجی سه‌ره‌كی ته‌رحی كاروه‌رزین- خوێنداكاران وه‌ك به‌شێك له به‌رنامه‌ی ده‌رسی خۆیام ده‌بێ له شوێنی واقعی كاردا، چه‌ندین كاتژمێر ده‌وره‌ی كار ئاموزی تێپه‌ڕبكه‌ن. دوای تێپه‌ڕكردنی ئه‌م ده‌وره‌یه، كاروه‌رزی چ قازانێكی بۆ كه‌سی مهاره‌ت ئاموزی خونداكار هه‌یه؟ له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا كاروه‌رزی، له‌و راستایه‌وه كه نیشانه‌ی ڕۆحیه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت له به‌ره‌و روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی دانشگادایه- واته تماشاكردنی دانیشگا وه‌ك بونگایه‌كی سودئاوه‌ر و پشتبه‌ستو به خۆ و كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هێزی كاری خوێنده‌واری هه‌رزان قیمه‌ت- به توند بوونه‌وه‌ی ڕكودی سیاسی – كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆكان ده‌شكێته‌وه. له ئاكامی وه‌ها ئاڕاسته‌یه‌كدا بۆ زانكۆكان- كه نه ته‌نیا له ته‌رحی” كاروه‌رزیدا”، به‌ڵكوو له ته‌رحه‌كانی وه‌ك سه‌همیه به‌ندی یارانه‌ی زانكۆكان و جه‌ندین پوتانسیه‌لی ئیشتیغاڵ زاییاندا، ته‌رحی ئاڵوگۆڕ كه علومی ئینسانی‌دا، گونجاندنی له ده‌ره‌سه‌كانی وه‌ك علومی ئیجتماعی و پوڵ سازی زۆری ئیمكاناتی زانكۆیی و چه‌ندین ته‌رح و نه‌خشه‌ی تریش دا دیاره- ئه‌ساسه‌ن ئیتر زانكۆ جێگایه‌ك بۆ ته‌عامولاتی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌عالیه‌تی سینفی و سیاسی نابێت. خوێندكاران به‌رده‌وام كرێكارانێكی بیلقوه ده‌بن كه هه‌رچی خێراتر ده‌بێ ڕه‌وتی خوێندن ته‌واو بكه‌ن و تا ببنه كرێكارانی بیل فێعلی هه‌رزان قیمه‌ت. ئه‌گه‌ر ته‌رحی كاروه‌رزی ته‌نیا بۆ خوێنده‌وارانی زانكۆكانه، به‌ڵام ته‌رحی مه‌هاره‌ت ئاموزی له شوێنی كاری ڕاسته‌قینه هه‌موو توێژه‌كان ده‌گرێته‌وه. لێره‌دا ئیتر نه خه‌به‌رێك له‌و ٣١٠ هه‌زار تمه‌نه‌یه، و نه معافیه‌تی دوو ساڵه‌ی بیمه. ئه‌م ته‌رحه به دیاریكراوی ئیجازه به خاوه‌نكار ئه‌دات له مهاره‌ت ئامازان وه‌ك هێزی هه‌رزان قیمه‌ت و ته‌نانه‌ت به خۆڕایی كه‌ڵك وه‌ربگرن. به‌پێی به هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی سه‌ره‌وه‌یه كه‌ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له‌گه‌ل ناڕه‌زایه‌تیی به‌رینی توێژه جۆراو جۆره‌كان،به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه. ئێمه داوا له تاك به تاكی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ین تا سه‌باره‌ت به په‌سند كران و ئیجرایی بوونی ئه‌م جۆره ته‌رحانه له‌ژێر دروشمی ده‌رهێنانی كۆمه‌ڵگا له قه‌یران، ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن. ئه‌م جۆره ته‌رحه دژی كۆمه‌ڵایه‌تیانه و قازانج په‌رستانه، نه ته‌نیا له‌گه‌ڵ كه‌رامه‌ت و ژینگه‌ی ئینسانیی كرێكاران، خوێندكاران و بێكاراندا، كه له‌گه‌ڵ یاسایه‌كی وه‌ك یاسای كاردا كه لانیكه‌می پشتیوانیه‌كانی حمایه‌تی له هێزی كار ده‌بین ده‌كه‌ن، دژایه‌تیان هه‌یه. له ئاكامی داخوازی خێرا و روونی ئێمه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌رحی كاروه‌رزی و ته‌رحه‌كانی هاوشێوه‌ی وه‌ك ته‌رحی مهاره‌ت ئاموزی له شوێنی كاردایه. ئێمه داوا له موعلیمان، په‌رستاران، كرێكاران، خوێندكاران و گشت موته‌عه‌هیدان به ئاڕمانی یه‌كسانی و عه‌داڵه‌ت ده‌كه‌ین له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشه نا مروڤانه‌یه‌دا بۆسه‌ر هێزی كار ڕابوه‌ستن.